هه‌واره چه‌له‌نگ نشینه‌کان
من له هه‌واری چه‌له‌نگ نشینه‌کانی خواره‌وه قسان ده‌که‌م
پاییز، یانی تێپه‌ڕینی هه‌ناسه‌یه‌ک له کارنه‌والی عومری زه‌مان نه‌وه‌ک هاتنی باران به ته‌نیایی نه‌وه‌ک کۆچ کردنی به‌فر له مه‌زاری تاته‌به‌ردێ بێ ده‌سه‌ڵات پاییز یانی وشک بوونی گه‌ڵا له موعجیزه‌ی تێپه‌ڕینی هه‌ناسه‌یه‌ک تا سه‌روای به‌هه‌شتی بڵێسه‌یه‌ک تا فڕینی باڵنده‌یه‌ک له هاوینه گه‌شتی له‌ش و ئۆقره بوونی جومجومه‌ی خه‌یاڵ سه‌رم دره‌خته و گه‌روو شووشه‌تر له ته‌مه‌ن ده‌بوغزێنێ وه‌رز له ته‌حریمی "کاج"وه بگره تا وه‌رینی گه‌ڵایه‌ک له سه‌ر زایه‌ڵه‌ی حه‌زێک ده‌موه‌رێنێ له هێمای وه‌رزت پاییز... پاییز قژه‌كانت ده‌پشكنێ پۆلیس، جانتاكه‌ت، ته‌قه‌ڵی درومانی جله‌كانت و چڵك و چه‌په‌ری بن نینۆكه‌كانت ئه‌وه‌یه پڕۆفشناڵترین دۆزینه‌وه‌ی من له واژه‌ی مێشكدانی بیرێكی شاعیر ئه‌وه‌یه سه‌یری دنیا له تارمایی هه‌شتا و چوار چركه‌ی قژه‌كانت ئه‌و كات كه به‌ره‌و با له وه‌ستــــــان یاخی بوون ــ ئیست!!! ــ كه كچێك بێ شاعیر، به‌م كاتی شه‌وه، له شه‌قام و چه‌تره‌كه‌ی یاخی تر له خۆی؟ ده‌بارێ به سه‌ر ئه‌م به‌سته زمانه‌دا له‌شی كچێكیش باڕووت و بریسكه‌ی ده‌كا بیری! كوڕێك قه‌ده‌غه‌یه له مێشكتاندا خاتوون... به پرچه‌كانت چیتر حه‌شاری مه‌ده تۆش بوه‌سته له بارین چه‌تر، مانیفێستی بێری كوڕێك؟، له مێشكی كچێك؟، به‌م كاتی شه‌وه؟، له شه‌قام؟!!! ده‌تپشكنێته‌وه پۆلیس... قژه‌كانت... جانتاكه‌ت و ده‌فته‌رێك له شێعره‌كانت [لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م]: "هه‌موو ژینم دوو وێنه بوو له هایكۆیه‌ك یه‌كه‌م وێنه بوونمه و ئه‌وی تریان مه‌رگم له تاریك ترین نوخته‌ش دا تۆ ده‌گرنه‌وه." ــ سه‌یره! ــ كه كچێك بێ شاعیر، پیاسه بكا به‌م كاتی شه‌وه و ده‌فته‌ری پڕ له شه‌مچه؟! من كه پۆلیس به‌م هه‌مۆ باڕووته و كوڕێك له مێشكتاندا تاری ته‌نیوه؟! كه كوڕێك له مێشكتاندا تاری ته‌نیوه؟! من ده‌ڵێم حاشا له چه‌تر... كوڕێك له مێشكتاندا خاتوون... كه كوڕێك، له مێشكتاندا تاری ته‌نیوه؟! كه‌سایه‌تییه‌كان: من: كه پاڵم داوه‌ته‌وه تۆ: كه هیچ كات وه‌به‌ر چاو نایه‌ی . . . یه‌كه‌م په‌رده‌ی ئه‌م حه‌قایه‌ته ده‌ره‌قه‌تی ژنێك نه‌هات كه وه‌حشه‌تی له نوور به‌رده‌وامه بۆ خوڵقاندنێكی لێڵ . كاتژمێر: 3 ی شه‌و شوێن: نوخته‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . له تنۆكی مانادا خه‌ونه‌كان خه‌ریكه بایكۆت ده‌بن؛ من له سه‌ر كورسیه‌ك و تۆش دوور له دیده‌م ڕۆژنامه ده‌پێكی... ـــ پیاوێكمان پێویسته هیچ كات خه‌ون نه‌بینێ؛ ـــ پیاوێكمان پێویسته به هێندێ شت هێڵه‌نج بدات؛ ـــ پێاوێكمان پێویسته هه‌ر پیاو بێت و به‌س! . له من ناگه‌ی له ستراتێژیترین نوخته‌ی نوور كه لكاوه به تاریكی... [یه‌كێك بوو یه‌كێك نه‌بوو كوڕێكی شه قارته فرۆش هیچ كات سه‌رما نه‌یبرد] 2 په‌نجه‌كانت له كراسه‌كه‌مدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن شه‌وگار له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك به سه‌رماندا زاڵه ده ق ململانه‌یه‌تی ده‌گه‌ڵ تۆ و تۆش واده‌زانی ته‌واوی شار كوڕێكه خۆویست . (من له سه‌ر كورسیه‌ك پاڵ ده‌ده‌مه‌وه) له جه‌مسه‌ری دوو چاوت ساده‌یه گفتوگۆ شه‌وگار ده‌سیسه‌یه بۆ پیاو فریو ناخۆم تۆ: هه‌ناسه‌یه‌ك ... هه‌ناسه‌یه‌ك (بێ ده‌نگی) (من پاڵ ده‌ده‌مه‌وه) گوێ ڕابگره... له ڕاپه‌ڕینێك به‌م زووانه لاپه‌ڕه‌یه‌ك هیلاك ده‌بێ من له مه‌مله‌كه‌تی نووره‌وه ئاه هه‌ڵده‌كێشم نووسه‌ر له جه‌نگێكی ناعادیلانه هه‌ناسه‌كانت سانسۆر ده‌كا و من بۆ نرخاندنت كۆتاییم پێ دێ . نامه‌كان له به‌رانبه‌رم هه‌ڵوێست ده‌گرن [تۆ هیچ كات نابێ پاڵ بده‌یه‌وه] نزیك به‌وه لێم به ڕواڵه‌تی نووسه‌ر تۆ به من ناگه‌ی من به‌رهه‌ڵستیی ده‌بمه‌وه پاڵ ناده‌مه‌وه كورسی داگیركه‌ره تۆ: ئاه هه‌ڵده‌كێشی من هه‌ناسه‌ت پێ ده‌به‌خشم... له‌م ڕسته‌یه ئیستعاره هه‌ر شتێک بێ کارمامزێک نییه له ژێر په‌نجه‌کانی گورگ له کۆتایی ترین نوخته‌ی دێڕ ... گه‌ر داروین ڕاستی وتبێ په‌ڕاوێزێک بێ لێره‌دا ... مه‌سه‌له‌ن { مرۆڤێک حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌م ڕووداوه } تۆ به‌رهه‌می تیۆرێکی نه‌گوڕیش بی گورگ حه‌قیقه‌تێکه له‌م باسه‌دا گه‌ر داروین ڕاستی وتبێ جاڵجاڵۆکه‌یه‌ک له ژووره‌که‌مدا عاشقه مه‌ڕ ته‌نیا مرۆڤێکه سه‌گ نایگرێ و من ده‌زانم کچه‌کان دیارده‌یه‌ک نین له‌م بواره‌دا کچه‌کان ته‌نیا دره‌ختن به شه‌قامدا تێپه‌ر ده‌بن گرێ پووچکه ده‌خۆن ئه‌و مه‌لانه‌ی له باویشکی دره‌ختێک سه‌رسم ده‌ده‌ن ئێوه پشووتان له کارمامزێکدا سواره که گورگ ده‌زانێ جێی ناهێڵێ له گۆڕانیشدا داروین خۆی کۆترێک بوو باڵ سپی حه‌زی ململانه‌ی خه‌ونی ڕاوچیه‌ک له‌م تیۆره و تۆش تا ده‌توانی بیر بکه‌وه له باران نه‌کا کوڕێک تێ‌بگا له پێگه‌یشتی کارمامزێک مه‌سه‌له‌ن { له‌م باسه‌دا } ...
ـــ چ ده‌نووسی { من } ؟!
+ " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ " ! " قه‌ره‌چیه‌کان پێده‌که‌نن به سنوور " ! " ژنی دراوسی دیهه‌ویست مێرده‌که‌ی له به‌رخۆی به‌رێ " ؟ ـــ له هه‌ڵه دای ... { خۆم } + له نێوان قشقه‌ڵه و کۆتر یه‌کیان ده‌گمێنن ... ـــ شتێک بنووسه { من} + ئاخ ... شتێک بنووسێ {خۆم } ـــ بنووسه ... تاکوو با بیانکات به به‌رخوێنی به‌ندیخانه‌کانی نێوان من و خۆم با له ژێر چه‌قه‌ره‌ی ئه‌م جووڵه‌یه، قامکه‌کان شه‌رمه‌زاری بێ ده‌نگی من نه‌بن ! + " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ " ؟ ـــ گێره‌ت له هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێ ! { من} + سنوور به‌ستراوه ! {خۆم } ـــ چووزانم له میاندواو ده‌گه‌ڕێ { من} !!! + " قه‌ره‌چیه‌کان پێده‌که‌نن به سنوور " ؟ ـــ 1 . به یه‌قین بزانه ئه‌مه شێعر نییه ، 2. قه‌ره‌چی و سنوور له یه‌ک دێڕدا ناگونجێن، 3. چ ده‌گا به کۆتر و قشقه‌ڵه ئه‌وه‌ی بفڕێ به جۆرێک ده‌گمێنێ ! + ده‌گمێنێ من ... خۆم ده‌گمێنم ... من ده‌گمێنم ... ده‌مانگمێنن ... ده‌گمێنینه‌وه ... ده‌مانگماند ... ده‌گمێنین ... ئه‌وه چیه له ده‌ماره‌کاندا جووڵه‌ی ده‌کا {خۆم } ؟ ـــ گوێی مه‌ده‌یه [ ڕه‌گی غیره‌ت ] درێژه بده {من} ... + " له ئه‌نجامی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ژنه جیران ، داهاتووی چوار مناڵی قوڕ به سه‌ر قوربانی کرا ، + گێره‌ی له هه‌و... [ ببورن] میاندواو ده‌گه‌ڕی من ... " قه‌ره‌چی به‌خته‌وه‌ره [ سنوور ناناسێ ] ـــ هیچ نانووسم {خۆم } ... + من ... ده‌گمێنم ... " دراوسێ غه‌می بۆ ده‌خۆم من " ـــ سنوور به‌ستراوه .... + " که‌سێک ده‌یویست کراست له‌به‌ر دادڕێ { خۆم } " ؟! ـــ خۆم ده‌گمێنێ {من }... + من ده‌گمێنم {خۆم }.... و ممنوعیتی که هیچ گاه در تسخیر اندامم حس نخواهم کرد در فصل هایی که در راهند و روزهایی که چه زود به من عادت نمی کنند ! باز خواهم گفت : چه روزیست ؟! درپذیرش توطئه‌ی معصوم و التهاب اقنوم های مرتعش ... توجیهی قاطع برای آشی که خوردیم و دهانی که نسوخت ! آن سوی حیاط کسی تکرار می کند : به خاطر بیاور ! و من مدام در حال تبخیرم ... تو را می بلعند بالطبع ... مردمانی که به افسانه نزدیکترند و بهتان می زنند اشتقاق واژه هایی که به گوشزد ختم شوند و من ممنوع نمی شوم ... در روزهایی که باید الکی یادمان برود به من نیز بهتان می زنند و تو هم ... آن سوی حیاط کسی تکرار می کند : به خاطر بیاور ! ومن نمی فهــــم که چه را ... به عقب برمی گردم با بوی عطری که نمی دانم از کجا استشمام می کنم می بینمت در روزهایی که قرار بود یادم برود ! چه زود به من عادت نمی کنند ! چریکه‌ی شه‌هوه‌ت له په‌ڕپوو‌تی زۆڵی لابوونت چڵێس چڵێس گه‌رداو ده‌خوا له گه‌نکاوی چه‌مکی چاوانت ده‌پڕژێنێ نشێو نشێو ترۆت ئه‌کا تف هه‌ڵاویی ڕ‌ووی خۆت ئه‌گرێ سه‌رسام مه‌به سه‌گ وه‌ڕینه به ئاسمان. تۆ ... له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی قه‌ڕنێکی مژاوی له ناو له‌پی ئه‌مه‌گی باڵنده‌کان و چکاندنی خوێن له پێگه‌یشتنی ماقۆڕ منیش... به‌رده‌وام ده‌سته‌کانم ده‌بنه باڵ بۆت و ئه‌فڕن له به‌ژنی ساپیتکی ئاسمان چ بێ شه‌رمانه ته‌مه‌ن دەچرژێنێ شۆخی مناڵ له سووچی نیگا تەزووی مەوداش ، ڕەهێڵە پەتێکە پلاسمای بڕانەوە و فەلسەفەی مانەوەی هەتاو له نزیکترین درووشمەکانی دیواری ئەم کۆڵانە { سرنج بدەن ........ سرنج بدەن ! } [ مەنتیقەی قەدەغە ! ] {مەترسی مەرگ !!!} دەزانین سەنگەر بگرین لێک قسەکانمان ڕیز کەین له دوو جیبهەی برانبەر و عادەتیشمان هەبێ پێک ! له قەرەباڵغی شەقامەکانی که سەربازخانەن و ئاماده باش ، هەرێمی سێبەریش ناپارێزن فەوارەی دەکەن چەک و پۆتین له ئاسانەی حوزه‌یرانی زەمان له پشت چرکه‌کانی ڕۆژنامەوانانی ڕیز بوو بەر لەوەی لێک تێبگەن ! تاکسیەکانیش سنووری ئەو بەری شەقام دیاری دەکەن له ڕوو گرتنی بێ ڕەوشتی پاوانکاری و چرینی بێ بڕانەوەی سیگناڵەکانیان لەم کۆڵانە ، کە من نازانم لەوێ دەست و قاچ مانای چییه بزەی پۆلیس ئاوسه ئاوس به گریانی ژنانێک که تاقیگەی زەیستانی گوومانن چەکەکانی کە شێعر ئەنووسن و پۆتین لە ڕه‌گه‌زی وین ئیزن نادەن لێک تێبگەین !!! له نێوان سنووری شاعیرانی ئەم شەقامه ... ئەم کۆڵانە ... هەر دەبێ عادەتمان هەبێ پێک !!! سێ نوخته‌یه له‌سه‌ر دێـــــــــــڕ... هاوبه‌شیمان ئاسمانێک و یه‌ک خۆر مانگێک و کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره زه‌وییه‌ک و پێداگری سێبه‌ر‌ێک نوقم بوونێ له فینجانه‌که‌ی جۆزا و گرسانی غوربه‌تی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک کچێنیت وه‌ستاوه له ئه‌رشیڤی قه‌یران و شاگه‌شکه بوونی ئیشڕاقی ڕامووسان غه‌زه‌ل نووسی ساته‌کانمی که شاعیر نیــــــ‌م، تۆ ئه‌دوێنم و که‌ره‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شانم قه‌مته‌ری سره‌وتنته له ده‌سپێکی نه‌بوونت تارێکم ته‌نیوه ، نۆبه‌ره‌ی به‌خت بوون و ده‌ڵێنی په‌له‌پیتکه‌ی نه‌بزه‌کانم سێبه‌رت ده‌گرمێـــــــنێ له‌گه‌ڵ وه‌رینی هه‌ر گه‌ڵا ده‌رزیله‌یێ له دار گوڵ نه‌بوویت... که من ئه‌بینم پاجۆشی به‌خت و نه‌بوونت شینتر له خۆت ساڵیانێکه جێ ماوم له غوربه‌تی ئۆردووگایێ که به‌ڕوویه و تۆش په‌ناهه‌نده‌ی شه‌وقی ئه‌و که هه‌ر تۆیی کڕێــــــوی ده‌که‌ی په‌شێو نیم و تۆ ئه‌دوێنم له کازێوی تێپه‌ڕیــــنت به سه‌ڕ گۆنام هه‌ر خۆت ده‌تگووت: خه ونێکم دیوه سپی... خۆت بوویت و من بووم ئاسمانێک و یه‌ک خۆر و مانگێک و کۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره زه‌وییه‌ک و باڵه‌فڕکه‌ی ڕێـــــــــــژنه‌ی گوناح به‌داخه‌وه... چیرۆکی من نه ئه‌مه بوو لاره‌مل ئه‌نگاوته‌ی فیدا بوونت بێ من ته‌نیا، به‌دوای سیبه‌رێکا بووم که کچ بوو و کچێنی پێو‌ه‌ری حیلکاندنی بورجێکی سه‌رکێش نێوان من و تۆ ئه‌م سێ نووخته‌یه و به‌س (...) هاوبه‌شیمان هه‌ر شتێک بێ هه‌ر باربووی دێــــــــــــــــــڕ‌کانه و هیچ . هه‌رمان وه‌تمانی مه‌هاباد ـ خه‌زه‌ڵوه‌ری 1387 هه‌تاوی سه‌فه‌ری دڵۆپێک خوێن پاپۆڕه‌وانی کۆڵانه‌کانی پرچته له درێژترین ڕیتمی ته‌زبیح و سه‌رکێش ترین به‌زینی ده‌ربیجه‌کانی خه‌فه‌ت شاده‌ماری ئه‌م نه‌غمه‌یه له یه‌که‌م پاپیرۆسی یافێز و عیفریتی ئانجۆلۆس له ڕوودانه‌وه‌ی پووشپه‌ڕی ئورشه‌لیم و حیکایه‌تی شۆسته‌کانی که زه‌نگیانه‌ن کۆڵانه‌کانی پرچتی لێ جۆڵا ده‌که‌م له سرته‌ی ساته‌کانی که ئیبلیس گله‌یی هاتنی جاهیلانه له یه‌که‌م چاو ڕه‌شتنێ ئه‌بله‌ق ده‌کرد و تابگه‌م بۆ خۆازبێنی شه‌که‌تباری مه‌ودا و فه‌تح و سه‌رکه‌وتن به گه‌واڵه ئه‌سپارد بوو ده‌سته‌کانم له چوار ئیقلیمی مێشکت پروشه‌ی ده‌کرد له سه‌فه‌ری دلۆپێک خوێن که سه‌رکێش ترین به‌زینی ئیبلیس به‌ره‌و چوار ئیقلیمی مێشکت " فرتوهۆڕ " مێرووله‌ی ده‌که‌ن... وه‌ک دوو باڵی باڵنده‌ی فڕیو به‌ره‌و نه‌هامه‌تی وه‌رزه‌کان و نه‌گه‌یشتن به‌ره و وڵامی داهۆڵه‌کانی بێ هه‌راس تۆ گریان و من گیزه‌ڵ له فاقه و په‌یوه‌ند و سرنج که ده‌نگت بالۆکه‌ی ده‌کا ... له من... عاشق ئه‌زموونێک بنێشت ئه‌پێوێ له‌ش 1ـ بێ ڕه‌حمانه جوامێری قه‌ڵشی هه‌ژار ، که باشتر ته‌زوو داتبگرێ؟ 2ـ هه‌رده مێ جووته وه‌شێن غاری بۆ بزه‌ت ئه‌دا ، که زۆرتر خۆت دۆڕاندبێ ؟ 3ـ که باشتر پۆلیس گه‌شکه‌ی به ئاژاوه‌ت گرت ؟ ڕه‌گه‌ز تیرۆریست نییه خه‌ونی لاسوور بچه‌وسێنێ له خه‌ۆ دار بێزت لێ ده‌کا که نه‌تهێشت ...کچ بێ.... حاشا له گومان که نه‌گریس جیفڕکان ده‌دا له سپه‌ی ده‌نگت کۆچی کرد له گه‌ڕه لاوژه‌ی ئازادی نیگا و ( سڵاو ) سڵاو ... من له په‌یکه‌ری پیاوێکی په‌ککه‌وتۆوه گه‌ڕاومه‌وه قسه‌کانم ده‌کۆخن... له وشکه شیوی گلێنه‌تان... من سه‌ما نازانم... به‌ڵام خه‌ون ئه‌زانم بگێڕمه‌وه ! من گه‌ڕامه‌وه له له‌شی پیاوێکی په‌ککه‌وتوو که بالۆکه‌ی ده‌کرد ده‌نگ و حاوا بوومه‌وه له فه‌وجی فیته‌فیت و شه‌که‌تی کلۆ له نامیلکه سات تۆ... نوخته‌ی ڕزیوی کڕووزانه‌وه‌ی که ئه‌م هێزه‌ت به ده‌سته‌وه بوو فه‌رامۆشت کرد ( بیر ) ! ده‌نگم قوڵته قوڵتی دێ ... که ده‌گریم بۆ له‌شێ ، مێشیش بێزی لێده‌کا تۆ ساتێ بێ ئه‌م بلۆقه هه‌ڵناکه‌ی که‌چـــــــــــی... که‌وشه‌کانت جاسووستر له کۆتر و من ئاماده‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه ... و شاید پشت همین روزها اکتفا کنم در تنگنای نگرشهایت... من در شرقی ترین سطرهای این خیال سراسیمه با کلی تست های " چه فرقی می کند؟" و فاصله ی حرفهایی که سیالند و هرگز از حرکت باز نمی مانند تنها "هوازدگی" این روزها را بهانه می کنم "چه فرقی می کند؟ " وقتی خودم اذعان می کنم با کلی تجهیزات نمی توان مساحت و طول و عرض پس لرزه هایی که هنوز به ملاقاتت می آیند را بدست آوردن و تو در این میان... " آشفته و عریان" البته... به استثنای موهایت همانگونه که محجوب بودند و به اتفاق "چهار پنجم " مجموع انگشتان دست چپت آن‌طور که ماسیده در تدارک یک حرکت ناگهانی بر پشت دستانم رژه می رفتند نمی دانم...! اصلا " چه فرقی می کند؟ " فراخوان تماشای یک تار موی چند میلیون دلاری فلانی یا هوازدگی ساکنان خودگردان جوزا - راستی...! همین نزدیکی آقایی لاغر و مردنی با قدی حدود ۸۰/۱ سانتی متر که احتمالا چند تار موی سمت چپش را در آسیاب سفید کرده و رطوبتی که از برخوردش پیداست حق السکوتش را به مناقصه گذاشته با این اوصاف... با شناسنامه ای که دیگر شناسنامه نیست و یک عالمه اشعار که استرس تقدیر به خود می گیرند " هوازدگی " این روزها را بیش‌تر ترجیح می دهد و تو در این میان در عفونت یک شب که احتمالا هیچ سرنخی از خود بر جای نگذارد تنها هوا را بهانه می کنی... هرمان وطمانی سپاس بۆ ( كاك بارزان)ی خۆشه‌ویست كه زه‌حمه‌تی كێشاوه‌و ئه‌م دوو كورته شێعره‌ی منی وه‌رگێــڕاوه به ئینگلیسی زه‌وی نیسكه و مه‌رگ گوڵ Earth is a seed .............................................. له‌م خه‌رمانه پێستینه خوێناوێ In this bloody skinny Aura له‌نجه‌ی هه‌ڵدێر پێچ و چرپه نه‌خشه‌ی به با و چاوێكی لووس ( ئۆپێڕای باڕووت.......... مه‌ڵڵا !) هه‌ڵپاچ من و داپاچ بۆنت گنجی ماف و لێڵی ڕه‌شكه هه‌نگاوت نا بۆنم كردی بڵقم ئه‌دا له ڕازاوه‌ترین ئاكوارێۆمی هه‌رێم هه‌ڵاڵێ پڕژێی ده‌نگ و تراسكه ڕۆژنه‌ی ڕه‌نگم بیرت ئه‌كه‌م له خه‌م خۆرگه‌ی عاره‌ب تا پسانی نه‌پسانی سه‌رمه‌شقانه‌ی ترابلۆس بۆنت ئه‌كه‌م له یه‌كه‌م نامیلكه‌ی خودا و هه‌ست و هاوار گوێچكه‌م لاڵ و زمان ئه‌زرینگێته‌وه (قڕڕه و بۆنت........)و منیش خیچاو !
به‌رو پشتیش گوڵێك بوو
له زه‌وی ڕوا
and Deaht a flower
And fundamently a flower
.grew up from Earth
بوونێكه به ڕه‌ش ڕ‌ه‌گه‌كاندا دێ‌و
سه‌ر له ژووره‌كه‌م ده‌ردێنێ.
There is a being that comes
from veins and live up in my soul
| Design By : Night Skin |



