شارێک له جنسی خوێن
له مه‌داری بێ شوێن‌ترین خڕۆکه‌ی جیهان
سێبه‌ر هه‌ڵئه‌خات
ڕۆچنه‌ی تاریکخانه‌کانی شه‌ڕ
نه جه‌للاد خه‌ونی سه‌رسه‌وزترین تووتییه‌ک ئه‌یبات
نه شار هرووژم و شه‌قه‌ی گولله‌یه‌ک بردبووی
گومانی سێبه‌ر نیازی وایه
به قه‌د هه‌موو نه‌درکاوه‌کانی جیهان
غه‌ریبیت ئه‌کا
وه شار له ئاسۆی نهێنی چرا
گڵۆپ گڵۆپ بووژایه‌وه
له مه‌ودای خوێن‌مژترین هه‌ست
سێبه‌ر "با" ئه‌یبا
هه‌واڵێک شۆڕ ئه‌بێته‌وه سه‌ر شه‌قام و
تۆش له تاپۆی خه‌باتا شه‌هید...
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی