شێعری ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان 1
شێعری ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان 1
وه‌رگێڕانی هه‌رمان وه‌تمانی
جیهانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان به‌رهه‌می گۆڕانکارییه‌کی قووڵه که له سی ساڵی ڕابردۆوه به‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه، گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی که بۆته هۆی گۆڕان له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بیات و شێعردا، شێعری ئه‌مڕۆی ئه‌فغانستان ده‌نگێکه که له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه ململانێ له ناو و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا بیچمی گرتووه.
شکڵ گرتنی جیهاد و خۆڕاگری بوو به هۆی ئه‌وه که ئه‌ده‌بیاتی خۆڕاگری بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌کان قسه‌ی یه‌که‌م بکات و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کان له‌م وڵاته هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه بێت، به‌رهه‌م گه‌لێک که جاری وابوو له ڕه‌تی مانه‌وه‌ی هێزی بێگانه و هێندێک جاریش پشتیوانی له ڕۆشنبیری چه‌پی ئه‌فغانی ده‌کرد که سه‌ردێڕی سه‌ره‌کی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی کابۆل، پیشاوه‌ر و تاران بوو.
ئه‌مڕۆ له کابۆل و و شاره‌کانی تری ئه‌م وڵاته به‌ره‌یه‌ک هه‌ر له‌م خاکه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه که به‌رپرسایه‌تی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م وڵاته‌ی له ئه‌ستۆیه، به‌ره‌یه‌ک که زیاتر له جاران له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی نوێ و ده‌نگی تازه ئاشنایه، له کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌کانی کابۆل هه‌تا نمایشی فیلم له پاریس و پێشانگای کتێبی تاران له ده‌ست نادا و به هۆگرایه‌تییه‌کی زۆره‌وه کۆڕه تایبه‌تییه‌کانی خۆی ده‌پارێزێ.
گشت ئه‌م ده‌نگانه ناسێنه‌ری ئه‌ده‌بیات و شێعری ئه‌م وڵات و نیشتمانه‌ن و ئامانجیش گه‌یاندنی ئه‌م ڕوانینه جیاوازه‌یه به به‌رده‌نگه پرۆفشناڵه‌کانی له هه‌ر شوێنێک و ناشوێنێک. پێشه‌کی محه‌ممه‌د واعزی ـ ده‌بیری به‌شی شێعری ئه‌فغانستان بۆ ماڵپه‌ری ئه‌ده‌بیاتی پێشڕه‌وی ئێران ـ وه‌رگێڕان هه‌رمان
مورته‌زا سه‌مه‌دی

مورته‌زا سه‌مه‌دی له‌دایک‌بووی ساڵی 1995 ز له ویلایه‌تی هه‌رات شاری غوریان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌رات (یه‌که‌مین ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ئه‌فغانستان که ساڵی 1930 دامه‌زراوه)، که له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه ده‌ستی به نووسین کردووه و وه‌ک شاعیرێکی لاو و سه‌رکه‌وتوو که شێعره‌کانی ماوه‌یه‌که سرنجی گه‌وره شاعیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه. خۆی ده‌ڵێ دڵگه‌رمی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هه‌رات که هه‌موو چوارشه‌ممۆیان...

هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی