وه‌رگێڕانی شێعری شیمۆس هێنی

شیمۆس هێنی

به‌رایی له نێوان دوو تێرم‌دا

وه‌رگێڕان: هه‌رمان وه‌تمانی

 

گشت به‌یانی‌یه‌که له بنکه‌ی ته‌ندروستی زانکۆ دانیشتم و

ده‌نگی زه‌نگی کۆتایی ژووری وانه‌کانم ئه‌ژمارد

کاتژمێر دوو، داروسێ‌یه‌کان به ترومبیل منیان گه‌یانده‌وه‌ ماڵێ

له هه‌یوان باوکم بینی ئه‌گریا

ــ ئه‌و که کاتی ناشتنی مردووه‌کان هێدی بوو ــ و...

ادامه نوشته

ویسلاوا شێمبۆرێسکا

وه‌رگێڕان: هه‌رمان وه‌تمانی

هه‌ر شتێ ته‌نیا جارێک ڕووی ئه‌دا

 

ته‌نیا جارێک ڕووی ئه‌دا هه‌ر شتێ،

هه‌رگیز له‌وه زیاتر ‌ نا،

له دایک بووین، ئه‌وجا کاڵین

هه‌ر ئاواش دنیا به‌جێ دێڵێن

له‌م سه‌فه‌ره‌دا

ئه‌گه‌ر ته‌مبه‌ڵ‌ترین بین

له نێو قووتابیانی جیهان‌دا

بێ‌یارمه‌تی که‌سێ...

ادامه نوشته

وه‌رگێڕانی چیرۆکی دۆناڵد بارتێلمی

یه‌که‌م هه‌ڵه‌ی منداڵ

دۆناڵد بارتێلمی

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه‌ بۆ کوردی: هه‌رمان وه‌تمانی

دۆناڵد بارتێلمی ""Donald Barthelme۱۹۳۱-۱۹۸۹ نووسه‌ری پۆست‌مۆدێڕنیستی ئه‌مریکی بوو. بارتێلمی وه‌ک باوکی چیرۆکه پۆست‌مۆدێڕنیسته‌کان ده‌ناسن. هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌ک هه‌واڵنێری ڕۆژنامه، سه‌رنووسه‌ری گۆڤار، به‌رپرسی مۆزه‌خانه و مامۆستای زانکۆ کاری کردووه. ئه‌و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی به‌شی نووسه‌ری خه‌لاق له زانستگای هۆستۆن بوو.

دۆناڵد بارتێلمی ساڵی 1931ی زایینی له فیلادێلفیا له دایک بووه. دوو ساڵ دواتر بنه‌ماڵه‌که‌ی چوونه تێگزاس، له‌وێ باوکی بارتێلمی بۆته مامۆستای مێعماری له زانستگای هۆستۆن، هه‌ر له‌و زانستگایه بارتێلمی له به‌شی ڕۆژنامه‌وانی‌دا درێژه‌ی به خوێندن داوه‌. ئه‌و ساڵی 1953 ناردرا بۆ شه‌ری کۆریا و له‌وێ له ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڕته‌ش‌دا کاری ده‌کرد. پاشان که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مریکا خوێندنی له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانستگای هۆستۆن درێژه پێدا، به‌ڵام ساڵی 1957 بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستگایی وه‌رگرێ وازی له خوێندن هێنا...

ادامه نوشته