یۆسف هایال ئۆغلوو
یۆسف خه‌یال ئۆغلوو

وه‌رگێڕانی هه‌رمان وه‌تمانی
شاعیر و هونه‌رمه‌ندی کورد یۆسف خه‌یال ئۆغلوو ساڵی 1953 له ناوچه‌ی ده‌رسیم که ئێستا به پارێزگای تونجه‌لی ناودێر کراوه له کوردستانی باکوور له دایک‌بووه. ساڵی 1972 زه‌ماوه‌ندی کردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه. ئه‌و برای "گولته‌ن کایا" هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د کایایه، ساڵی 1986 که ساڵی زه‌ماوه‌ندی "گولته‌ن" له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د کایا بوو خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بوو له ژیانی یۆسف‌دا. زۆربه‌ی شێعره‌کانی ئه‌م شاعیره له لایه‌ن ئه‌حمه‌د کایا و کۆمه‌ڵێکی تر له گۆرانی بێ‌ژان کراوه‌ته گۆرانی. یۆسف خه‌یال ئۆغلوو 3ی مارسی 2003 به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لاک له نه‌خۆشخانه‌ی "ئاجی بادم باکیرکوی" له شاری ئیستامبووڵ کۆچی دوایی کرد.
کتێبه‌کان: خۆکووژی چاو شینه‌کان 2002 / بوه‌سته... ئه‌رێ چاوانم نه‌گریان؟ 2010 /
ئاڵبۆمی شێعر
ئیستامبووڵ مه‌له‌که‌ی ژان/ ژیانی دایک چی لێ هاتووه / کێ ده‌توانێ چاوپۆشی بکات / ئینجا به‌جێ دێڵین/ دووری خه‌ڵاته‌کان/ ئه‌سبی سه‌رکێش / دڵی من خو‌ێنینه/ شانازی مرواری/ کابرای سه‌رسوورهێنه‌ر/ له کام جودایی/ وه‌ک خۆکوژییه‌ک/ خه‌ریکه لێره بڕۆم/ / وا هه‌ست ده‌که‌م فه‌رامۆشم کردووه/ ئاه ئۆلان ره‌زا و...
نمونه‌ی شێعری:
من ژنێکم
له ڕۆژئاوابوونه‌وه،
له چاوانی خوێنینم، وێڕای ژان،
ڕۆژه‌کان وشکه‌رۆ ده‌بن
هه‌ر وه‌ک گوڵێکی بۆن کراو، خولیاکانم پێشێل کراو
له ئاوێنه‌ی زه‌مان غوروور ده‌رفه‌تی گریان نادات...
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی