شێعری هێرمان دێکۆنینێک
هێرمان دێکۆنینێک

وه‌رگێڕانی: هه‌رمان وه‌تمانی
هێرمان دێکۆنینێک ( Herman de Coninck) بیست‌ویه‌کی فێورییه‌ی 1944 له مێچله‌ن شارێک له به‌لجیکا له دایک‌بووه و له ساڵی 1997 له لیسبوون به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ کۆچی دوایی کردووه. له به‌شی زمانه‌کانی ژێرمه‌نی‌دا خوێندنی ته‌واو کردووه. چه‌ند ساڵێک وانه‌ی وتۆته‌وه. کۆمه‌ڵه شێعری "ئه‌وینی سازگار" پڕفرۆش‌ترین کۆمه‌ڵه شێعر به زمانی هۆڵه‌ندی له سه‌ده‌ی بیسته‌م دایه. له‌و وه‌ک شاعیرێک یاد ده‌که‌ن که نه‌ته‌وه‌که‌ی فێری شێعر خوێندنه‌وه کرد، شێعری هێرمان دکۆنینێک سه‌هل و مومته‌نیعه و بۆ وه‌رگێڕان دژوار. هێرمان دکۆنینێک ڕه‌خنه‌گری بواری ئه‌ده‌بیش بووه و وتارگه‌لێکی سه‌باره‌ت به شێعر و شێعری که‌سانی تر نووسیوه.
1
خۆشم ده‌وێی
دوورنواڕانه له چه‌شنی "ڕه‌نگ بێ"
بێ بڕوایانه وه‌کوو "ئه‌رێ"
وه‌ها درێژ وێنای "چی ڕوو ئه‌دات".
2
"بۆ یه‌کدی"
زوو چاوه‌کانتم خۆش ده‌ویست ته‌نیا
ئێستا چرچ و لۆچییه‌کانی په‌ناشی
له چه‌شنی وشه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن
که زێده‌تر له وشه‌ی نوێ هاوده‌ردی ده‌کا.
زوو هه‌ر په‌له بوو،
بۆ هه‌بوونی ئه‌وه‌ی هه‌تبوو، هه‌رجار سه‌رله‌نوێ‌یانه
زوو هه‌ر ئێستا بوونی بوو، ئێستا زووتریش هه‌س.
شت‌گه‌لێک بۆ خۆشه‌ویستی
ڕێگه‌ی زۆر بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌وێ کار
کارێ نه‌کردن یه‌ک له وانه ته‌نانه‌ت
له په‌نا یه‌ک ڕۆنیشتن به په‌ڕتووکێ
یان له‌گه‌ڵ یه‌کدی نه‌بوون، له کافه‌یه‌ک، له قولینچکێ.
یان نه‌بینینی یه‌ک، چه‌ند ڕۆژێ
دڵ په‌رۆشی یه‌ك بوون، که‌چی هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کدی
ئێستا ته‌مه‌ن نزیک حه‌وت ساڵی...
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی