وتووێژ
وتووێژی لوورا میلێر له‌گه‌ڵ هاروکی موراکامی
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: هه‌رمان وه‌تمانی

هاروکی موراکامی له دایک‌بووی ساڵی 1949 له شاری کیۆتۆ یه‌کێک له به‌ناوبانگ‌ترین نووسه‌رانی ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌بیاتی ژاپۆن و جیهان به ئه‌ژمار دێ. ئه‌و سه‌باره‌ت به خۆی ده‌ڵێ:"ساڵی 1974 ڕۆژێک له سه‌ر چیمه‌ن ڕاکشابووم و سه‌رقاڵی تماشای کێبه‌رکێی به‌یس باڵ بووم که له‌ناکاو بڕیارم دا ده‌ست به نووسین بکه‌م. نووسینی ڕۆمانم له ته‌مه‌نی 29 ساڵی‌دا ده‌ست‌پێکرد. تا به‌ر له‌وه به‌رهه‌می نووسه‌رانی ژاپۆنیم به گیان و دڵ نه‌خوێندبۆوه. هه‌ربۆیه ده‌ستم کرد به نووسینی شێوازی خۆم. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شێوازی من شێوازی خۆم بوو نه هی که‌سێکی تر." موراکامی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی ژاپۆن ئاوا ده‌دوێ:"له ساڵه‌کانی 1960دا که تازه‌لاو بووم حه‌زم له ڕۆمانه ژاپۆنییه‌کان نه‌بوو. هه‌ر بۆیه بڕیارم دا نه‌یانخوێنمه‌وه. من به ئه‌نقه‌ست ده‌مهه‌ویست خۆم له ئه‌ده‌بیاتی ژاپۆنی دوور بخه‌مه‌وه."
یه‌که‌مین ڕۆمانی موراکامی ناوی "ئاوازی با ببیسه" بوو که خه‌ڵاتێکی به‌نرخی هێناوه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چواره‌مین و گرینگ‌ترین ڕۆمانی "داری نۆرویجی" "Norwegian Wood" بوو که به فرۆشی سه‌رسووڕهێنه‌ری پتر له چوار میلیۆن نوسخه گه‌یشته لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی. به‌هۆی پێشوازی بێ‌سنووری خوێنه‌رانی ژاپۆنی له‌م ڕۆمانه موراکامی ژاپۆنی به‌جێهێشت و چوو بۆ یونان. ئه‌و هاوڕێی خێزانی چه‌ند ساڵ له یونان مایه‌وه و له‌وێنده‌رێ ڕۆمانی "Sweetheart Sputnik"ی نووسی.
ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران که...
هه‌رمان وه‌تمانی له دایک‌بووی