ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
هەرمان وەتمانی ـ مه‌هاباد

کورته
ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه به ئه‌ژمار دێت.
له ئه‌دەبیاتی کوردی‌دا تەنز خاوەن مێژوویه‌کی دوور و درێژه، به چەشنێک که له ئه‌دەبیاتی فۆلکلۆردا نه‌ک به ناوی تەنز بەڵکوو به ناوی جۆراوجۆر خۆ به دەسته‌وە دەدا و سنوورێکی زۆر دیاریکراویشی لەگە‌ڵ ته‌وس و داشۆرین نییه، بەڵام خەنده نوخته خاڵی هاوبەشی هەمووانه، له تەنزدا ئه‌م خەنده‌یه له ڕووی بێ بەر‌پرسایه‌تی نییه و هەڵقوڵاوی بیرێکی قووڵه له ناخه‌وە. کەوابوو ته‌نز له کۆنەوە سرنجی چینه جۆراوجۆروکانی کۆمەڵگای کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و به که‌ڵك وەرگرتن له‌م زمانه بەرامبەر به ناحه‌زییه‌کان، گرفتەکان و ناڕاستییەکان دواون. له کاریکاتێردا چۆن هونه‌رمه‌ند هه‌وڵ دەدا به بەرجسته کردنه‌وەی هێندێک لایه‌ن، بیری بینه‌ر به‌رەو واتایه‌کی تایبه‌ت ڕاکێشه بکات له شێعریشدا ڕۆڵێکی ستراتێژی هه‌یه و شاعیر به‌ردەوام له حەولدا سرنجی به‌ردەنگ بۆ لای مانا و واتای مه‌به‌ستی بگه‌یه‌نێت....
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی