وه‌رگێڕانی شێعر
دوو شێعر له موراد فه‌رهادپوور
وه‌رگێڕانی هه‌رمان وه‌تمانی
مه‌ودا...
چاوانت ئاوه‌ڵا که
له‌تکی به‌رد له ده‌ست بگره
دوورترین ئه‌ستێره‌کان له تۆدان.
وه‌ختی شێوان له ئاسۆ‌دا
ده‌بی به خاوه‌ن ماڵ.
له کن کاتژمێری خۆر دانیشه
له‌گه‌ڵ هه‌وره‌کان بدوێ
سڵاو له ڕێبواران بکه
وه په‌ژاره و ته‌نیاییت به نووکی قامه‌که نه‌رمه‌کانت بژمێره.
ڕێز بگره له جه‌سته‌ت
وه ڕۆحت
نه‌یارێکی هه‌رمانه بۆ تۆ...

هه‌رمان وه‌تمانی له دایک‌بووی