زنجیرە دانیشتنەکانی کافە کتێب 2ی ڕهشهممه بە بەشداری سێ شاعیری مەهابادی بەڕێوە چوو

ڕاپۆرت و وێنه له فهیسبووکی ئهرسهلان چهڵهبی وهرگیراوه.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ ڕەشەمەی ١٣٩٢ کۆڕی کافە کتێب کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ بە بەشداری و خوێندنەوەی شیعرەکانی شاعیرانی مەهابادی، قادر نیازی، غەفوور پیرزاد، هەرمان وەتمانی، دەستی پێ کرد.
لە پاژی یەکەم دا بۆ ماوەی بیست خولەک بەڕێز قادر نیازی بەشێک لە شێعرەکانی خۆی خوێندەوە و دواتر بۆ ماوەی سی خولەک لە لایەن بەشدارەکانەوە باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر کرا و خاڵی لاواز و بەهێزی شێعرەکانییان خستە ڕوو.
لە پاژی دووهەمدا بەڕێز هەرمان وەتمانی بەشێک لە شێعرەکانی خۆی خوێندەوە و دواتر بۆ ماوەی سی خولەک لە لایەن بەشداربووانەوە شڕۆڤەی لە سەر کرا و بە پێی دەرفەت رەخنە و پێشنیارەکان رووبەڕووی ئەو بەڕێزە کراوە.
لە پاژی سێهەم دا بەڕێز غەفوور پیرزاد لە ماوەی بیست خولەک دا بەشێک لە شێعرەکانی خۆی خوێندەوە و دواتر لە لایەن بەشدارەکانەوە رەخنە و پێشنیارەکان ئاراستەی کاک غەفوور کرا و بەو شیوەیە کۆڕەکە کاتژمێر حەوت و نیو کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە کە ئەو نووسەرە خۆشەویستانەی کە لەو کۆڕەدا بەشدارییان کرد و رەخنە و وتەکانییان پێشکەشی شاعیران کرد بریتی بوون لە: بەڕێز کاک فەتاح ئەمیر، بەڕێز کاک ناسر وەحیدی، بەرێز کاک یوونس ڕەزایی، بەرێز مامۆستا شێرزاد، بەڕێز کاک سەدیق رەسووڵی، بەڕێز کاک ئازاد محەممەدیان، بەڕێز ئەرسەلان چەڵەبی، بەڕێز مەحموود محەممەدیان، بەرێز جەلال نەججاڕی، بەڕێز سولەیمان سۆفی ساڵحی، بەڕێز کاک ئاوات نوورانی، بەڕێز کاک کەماڵ کەریمی، بەڕێز کاک سۆران ئەولازادە، بەرێز کاک محەممەد ڕەسووڵی و زۆر کەسی کە کە وەکوو هۆگری شێعر و ئەدەبیاتی کوردی لەو کۆڕە دا بەشدارییان کرد و بە شێوەیەکی زۆر گەرم و شاعیرانە کۆتایی پێ هات.

