وه‌رگێڕانی چیرۆکی هاروکی موراکامی
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کیژی له سه‌تا سه‌ت دڵخواز
هاروکی موراکامی

وه‌رگێڕان: هه‌رمان وه‌تمانی
ده‌مه‌و به‌یانییه‌کی جوانی به‌هاری له شه‌قامێکی لاوه‌کی باریکه‌ڵانه له گه‌ڕه‌کێکی قه‌ره‌باڵغی هارایۆکۆی تۆکیۆ، به ته‌نیشت کیژێکی ته‌واو دڵخوازی خۆم‌دا تێپه‌ڕێم. ئه‌گه ڕاستیتان ده‌وێ، هێنده‌ش جوان نییه، تایبه‌تمه‌نییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، جل‌وبه‌رگه‌کانی ئاسایین، هێستاش شوێنی سه‌رین له پشته سه‌ری دیاره، هێنده‌ش لاو نییه، ده‌بێ ده‌وروبه‌ری سی ساڵی ته‌مه‌ن بێت، ته‌نانه‌ت ناکرێ بڵێین به گشتی کچیشه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له مه‌ودای چل و پێنج مه‌ترییه‌وه ده‌زانم له سه‌تا سه‌ت کیژی دڵخوازی منه. هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که ده‌یبینم دڵه کوته دامده‌گرێ و زارم وه‌ک بیابان وشک ده‌بێ. له‌وانه‌یه ئێوه حه‌زتان له چه‌شنێکی تایبه‌ت له کچان بێت، بۆ وێنه کچێک به قولاپه‌ی پێی شووش و باریک، چاو گه‌وره، قامکه‌کانی ناسک و زه‌ریف بن یان به بێ هیچ هۆکارێک گیرۆده‌ی ئه‌م کچانه بن که له ڕیستورانان‌دا ڕایده‌بوێرن، منیش پێوه‌ری تایبه‌تی خۆم هه‌یه، هێندێک جار له ڕیستوران له کچیک ڕاده‌مێنم که له پشت مێزی ته‌نیشتم دانیشتووه، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه چوون حه‌زم له شکڵی ده‌م و لووتێتی.
هیچ که‌س ناتوانی ئیدعای ئه‌وه‌ی بکات که کیژی دڵخوازی له سه‌تا سه‌ت له‌گه‌ڵ گشت پێوه‌ره‌کانی وی یه‌کسانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که هه‌میشه سرنج ده‌ده‌مه لووتی مرۆڤه‌کان، ناتوانم شکڵی لووتی ئه‌و وه‌بیر خۆم بێنمه‌وه. ته‌نانه‌ت له یادم نییه لووتی هه‌بوو یان نا. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له...
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی