ئاوڕێک له سه‌مای سه‌رسامی
ئاوڕێک له په‌ڕتووکه شێعری سه‌مای سه‌رسامی، به‌رهه‌می ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
هه‌رمان وه‌تمانی ــ مه‌هاباد
ژیانی ڕۆژانه و پڕ له کێشه و چه‌رمه‌سه‌ری گۆڕانگاری یه‌کجار زۆری به‌سه‌ر مرۆڤدا هێناوه، بایه‌خه نه‌خوازراوه‌کان که یه‌کده‌ست بوون، ئه‌و ویستانه‌ی که به زۆره‌ملی هاوسان بوون و هه‌ڵبڕان له حه‌زه ڕاسته‌قینه‌کانی تاک و گه‌یشتن به ویسته گشت په‌سنده‌کان که به لایه‌نی که‌مینه‌وه ده‌توانین بڵێین هێندێک پێویستی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ ژیان ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ مرۆڤی ئه‌مڕۆ که ژیانی ئه‌و مرۆڤه بێ وه‌ستان و خلۆر بوونه‌وه له‌وه‌ی لێی تێپه‌ڕ ده‌بێ، نه‌خوازراوه و به زۆره ملی پێک دێ. زه‌وق و چێژه‌ی مرۆڤه‌کانیش بێ شک له گۆڕان دایه، ئه‌وه‌ی مرۆڤی ڕۆژمه‌ڕه له بژیوی خۆیدا پێوه‌ی سه‌رقاڵه شتێکه له پانتای به‌ره‌و پێش چوونی مه‌به‌سته‌کانی مادی و به سوودی، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی بیر و زه‌وق مرۆڤی ڕۆژمه‌ڕه جارناجارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه "خۆی" و به بیستی شێعرێکی خاوه‌ن چنراوه و جه‌وهه‌ردار ڕاده‌چڵه‌کێ، ئه‌وه جۆرێک هاوسه‌نگ نه‌بوونی سه‌تحی بژی‌و و هزریش ده‌گه‌ێنێ.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه شاعیران له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا به پێی ویسته‌کانیان که له ژیان ده‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێک دێ به پێویست ده‌زانن هێندێک گۆڕانکاری له زمانی ساختاری (پێکهاته‌یی) شێعره‌کانیان دا پێک بێنن تا ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه له شێعره‌کانیان دا به زمانێک که هه‌موو چین و توێژه‌کان لێی تێبگه‌ن به‌راورد بکه‌ن. سه‌ره‌کیترین که‌ڵکه‌ڵه‌ی شاعیرانی هاوچه‌رخ به گشتی و شاعیرانی کورد به تایبه‌تی، که هه‌رکام له ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕواننه پێکهاته‌ی زمانی شێعری، جیاوازیی له نووسین دایه، هه‌ر بۆیه ئه‌رسه‌لان له ڕیزی ئه‌و شاعیرانه‌یه که له پێشه‌کی کتێبه‌که‌ی دا دان به‌سه‌ر ئه‌وه دادێنێ و ده‌ڵێ: " ئه‌وه‌نده‌ی من حه‌ولم داوه و له‌گه‌ڵ شێعر هه‌ڵس و که‌وتم کردووه هه‌میشه ویستوومه وه‌کو زۆربه‌ی شاعیران به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان جیاواز بنووسم، چ له باری زمانه‌وه چ له باری ماناوه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌نده ڕاسته له سه‌رشانی ڕه‌خنه‌گران و خوێنه‌رانی هێژایه".
که‌واته شاعیر باس له دوو لایه‌نی زمان و مانا ده‌کات بۆ جیاواز نووسین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی شاعیر له جیاوازی مانا ئه‌وه‌یه که شوناس سڕینه‌وه "ئاشنایی زودایی" له هێندێک وشه یان ده‌سته‌واژه بکه‌ین یان به سڕینه‌ی پیرۆزی (ته‌قه‌دوس زودایی) له‌و بیرۆکانه‌ی که ته‌نانه‌ت ڕیشه‌یان له ئوستووره‌کانیش داکوتاوه و نیشان دانیان به قه‌باره و ڕواڵه‌تێکی دیکه یان "ئه‌وه‌ی هه‌یه نیشان بدرێ" ده‌ڵێم شاعیر سه‌رکه‌وتوو بووه و له‌م بابه‌ته‌وه به باشی کاری کردووه. بۆ وێنه له ئوستووره‌کاندا ئاسمان هه‌میشه هێمای باوکه که به‌خشنده‌یه و هێزی ڕه‌هایه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شاعیر به پێچه‌وانه‌وه بڕێاڕ ده‌دا:
باوکم ده‌لێ:
شه‌قام شه‌قامی منه
دایکیشم،
ته‌واوی کۆڵانی به‌خشی
نه باوکم به‌خشنده‌یه و
نه دایکیشم داگیرکه‌ر
شێعری ئه‌رسه‌لان تێکه‌ڵاوێکه له کۆمه‌ڵگا و سرووشت، دوان له ئێش و زامی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا که چاره‌سه‌رنه‌کراون و ئاخاوتن له‌مه‌ڕ ته‌واوی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی "له‌سه‌ر شانی مرۆڤ" هاژه‌ی هه‌راسانیان دێ.
چه‌ن ساڵه؟!
چه‌ن مانگه؟!
چه‌ن ڕۆژ؟!
برینه‌کان به‌رانه‌ر به‌ش نابن!!!
یان:
تۆ بۆنی گۆره‌وی پیاوه ماقووڵه‌کانت گرتووه
منیش بۆنی ئاره‌قه‌ی ژێر کراسی کرێکارێک
به‌ڵام ئایا شاعیر توانیوێتی له زمان دا جیاواز بنووسێ و دووپاته و چه‌ندپاته نه‌بێته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی زمانی به ته‌واوی پاراستووه و به‌و مه‌زنایه‌تییه گه‌یشتووه که ڕه‌چه‌یه‌کی تازه‌ی له شێعری هاوچه‌رخی کوردی دا شکاندبێ؟ ئه‌وه هه‌ر ئه‌و پرسیاره‌یه که زۆرتر بیری من بۆ لای نه‌رێنی باسه‌که ده‌بات و پێم وایه ئه‌رسه‌لان چه‌له‌بی له کۆمه‌ڵه شێعری سه‌مای سه‌رسامی دا وه‌ک درێژه‌ده‌ری ڕێگای شاعیرانی ده‌وره‌ی چواره‌می شێعری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (که ئێستایه) پێناسه ده‌کرێ.
له چه‌ندین کۆپله شێعردا شاعیر ده‌یهه‌وێ گۆڕانێک پێک بێنێ، گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی زمانی شێعر که له‌وانه‌یه له شێعری شاعیرانی فارس وه‌ک ڕه‌زا به‌راهه‌نی و چه‌ند شاعیری کورد نموونه و هاوتای هه‌بێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری شاعیر بێ تا عه‌ینییه‌ت بدات به بیرۆکه‌کانی خۆی.
هه‌روه‌ها له یاغی 2 و ناکۆکییه‌کانی دایک و باران (کۆپله‌ی شه‌شه‌م) شاعیر به له کارهێنانی هێندێک کارکه‌رد و تایبه‌تمه‌ندی زمانی فۆلکلۆر (هه‌ر وه‌ک له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا کاک یوونس ڕه‌زایی ئاماژه‌ی پێ کردووه) ته‌نیا درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگایه بووه که پێشتر مامۆستا گۆران کاری بۆ کردووه و به لادان له زمانی عه‌رووز و گه‌ڕانه‌وه بۆ زمانی فۆلکلۆر و کێشی بڕگه‌یی تازه‌گه‌رییه‌کی به‌رچاوی خسته نێو قوتابخانه‌ی کوردی.
له دوایین شێعر به ناوی "خۆشم ده‌وێی" شاعیر ته‌نیا به دوو وشه‌ی "زۆر" و "خۆشه‌ویستن" خۆی ده‌رباز ده‌کا له ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که سه‌رده‌مێک بۆ شێعر داده‌نران، شاعیر له‌م کۆپله‌یه‌دا وێنا (ته‌سویر) و ئیستعاره و ته‌شبیه و کنایه و ... به کار ناهێنێ و نیشان ده‌دا که ده‌توانێ به که‌مترین وشه و به جوانترین شێوه مه‌به‌ستی خۆی بگه‌ێنێ و فۆڕمێک داڕێژێ که که‌متر کاری بۆ کراوه.
له شێعری "ڕوو له کوێ" شاعیر له نێوان دوو وشه‌ی "مردن" که بۆ مرۆڤه و "مندار بوونه‌وه" که بۆ ئاژه‌ڵه به جۆرێک بنه‌ماشکێنی (هه‌نجارشکنی) یان ئاشنایی زودایی ده‌کات:
ڕێکه‌وتی مردن نزیک بۆته‌وه
له‌سه‌ر وێستگه‌ی مندار بوونه‌وه بێ شوێنم...
شاعیر به به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی "مردن" و "مندار بوونه‌وه" ئه‌و حاڵه‌ته یه‌ک ده‌ست و عاده‌ته زێهنییه که له مێشکی خوێنه‌ر دایه و له‌مێژه بۆته هۆکارێکی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رهۆک (مدلول) واتایه‌کی دیکه‌ی بۆ داده‌ڕێژێته‌وه و ئه‌مجاره‌یان به پێچه‌وانه‌ی بیری خوێنه‌ر ده‌ست له پێکهاته‌ی مانایی وشه‌کان وه‌رده‌دا، یان له شێعری "ڕه‌گه‌ز"دا باس له "سه‌وز بوون له شه‌مان" ده‌کات که بنه‌ماشکێنێکی به ته‌واو مانایه.
"ئاوه‌دانی" و "وێرانی" دوو وشه‌یه که شاعیر به‌رده‌وام له چه‌ندین کۆپله شێعردا کایه‌یان پێ ده‌کات و به جوانترین شێوه به وێنایان ده‌کێشێ:
وێرانم له ئاوه‌دانی وێنده‌رێ
که ڕووگه‌یه‌ک،
چڵکن له تۆ
ڕووگه‌یه‌کیش ڕووناک له من. (ل 18 _ ڕوو له کوێ)
یان:
باران شۆردنه‌وه‌ی شتێک له ناخ و
ئاوڕێک له ئاوه‌دانی شار... (ل 28 _ ناکۆکییه‌کانی دایک و باران)
یان:
کۆڵان با‌نگم ده‌کا و
له‌سه‌ر په‌نجه‌ره بێ په‌نا ده‌خولێمه‌وه
ته‌نیایی ده‌مخشکێنێ و
ئاوه‌دان وێرانی. (ل 20 _ بێده‌نگی)
هه‌ر له‌م شێعره‌ی دوایی دا شاعیر وێنایه‌کی تازه‌ی داڕشتووه که (ئاوه‌دان وێرانی) خۆ له سه‌نعه‌تی ئیهامیش ده‌دات.
ده‌توانم بڵێم سه‌مای سه‌رسامی بیرێکی نۆستالۆژیکی له پشته که خوێنه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی شێعره‌کانی هه‌ست به‌وه ده‌کات که شاعیر له چ کۆمه‌ڵگایه‌ک دا ده‌ژی، ڕه‌شبینی تا ئه‌م ئاسته به‌سه‌ر شێعره‌کانی دا زاڵه که له خۆشترین ساته‌کانیش دا شاباش ده‌دات:
"بۆ سوجده‌ێیک
بۆ مه‌مله‌که‌ته جه‌رگ بڕاوه‌کانی تۆ"
شاباش ده‌دات:
"بۆ موچڕکێکی سارد و وێران له ناو له‌ش و
قووڵ و
قوڕاو و
قومارباز"
شاباش ده‌دات:
"بۆ ئێوه‌ره‌یه‌کی عه‌للاف و
شه‌وێکی درێژ بۆ هه‌راسانی و
تۆفانی نه‌هاتی له ڕووداوه ڕوو ڕه‌شه‌کان"
له هێندێک له کۆپله‌کان شاعیر به هێنانه‌وه‌ی دوو پێش خان(مقدمه) بڕیارێک ده‌دا که ده‌رئه‌نجامه:
پێش خانی یه‌که‌م: باوکم ده‌ڵێ: شه‌قام شه‌قامی منه پێش خانی دووهه‌م: دایکیشم ته‌واوی کۆڵانی به‌خشی
ده‌رئه‌نجام: نه باوکم به‌خشنده‌یه و نه دایکیشم داگیرکه‌ر
یان:
پێش خانی یه‌که‌م: باران بارانه پێش خانی دووهه‌م: باران دایکمانه
ده‌رئه‌نجام: باران به‌هێزتر له باوکمانه
گه‌ر بمهه‌وێ ئاوڕێک له وێناکانی سه‌مای سه‌رسامی بده‌مه‌وه ده‌ڵێم له به‌شێک له شێعره‌کاندا وێنای هێنده به هێزیان تێدابوو که شآعیر به‌و په‌ڕی لێهاتووییه‌وه چێژ به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێ:
باران زلله‌یکی له دایکم دا
باوکم ئاگر گرتی و
گریا و خامۆش بوو
شاعیر به ده‌سته‌واژه‌ی "ئاگر گرتن" که مانای زۆر تووڕه بوون ده‌گه‌ێنێ وێنایه‌کی داڕشتووه که ئه‌وپه‌ڕی جوانی و تازه‌گه‌ری تێدا به‌دی ده‌کرێ.
باران ده‌بارێ
دایکم ده‌مرێ
مێخه‌ک به‌نده‌کانیش
هه‌تیو
له کۆڵان که‌وتوون
له‌م چه‌ند کۆپله شێعره‌دا به ناوی "ناکۆکییه‌کانی دایک و باران" و چه‌ندین کۆپله شێعری دیکه شاعیر به‌رده‌وام له هێزی باوک و دایک که کامیان به‌هێزترن، له به‌خشنده‌یی ئه‌وان و ململانێ و ناکۆکییه‌کانیان ده‌دوێ و جارێک باوک داگیرکه‌ره و ئه‌مجار که ده‌به‌خشێ ده‌بێته هۆکاری فه‌وتان و هه‌تیو بوونی مێخه‌ک به‌نده‌کانی دایک... ئه‌وه یانی هێزی شاعیر له دۆزینه‌وه و ئاشکرا کردن (که‌شف و شهود) و گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو و تازه‌گه‌رییه‌کی به‌رچاو له وێنادا.
وێنا کاتێ بیهه‌وێ قه‌باره‌یی (حجمی) (espacmental) بێت، حه‌ڕه‌که‌ت ده‌کا و ته‌نیا ده‌توانێ له فه‌زایه‌کی سێ بۆعدی دا حه‌ڕه‌که‌ت بکا. هه‌ر بۆیه قه‌رینه سازی و ئه‌و ڕێکه‌وه‌ندانه‌ی که زیادین (مضاف و مضاف الیه) وه‌ک: (باوه‌شی هه‌تاو _ ئیسفاڵتی ماچ _ ڕۆڕۆی ڕه‌گه‌ز) هه‌ر کام وێنایه‌ک به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن که خاوه‌ن دوو پێک هاته‌ن. پێک هاته‌ی سێهه‌م که له حه‌ڕه‌که‌دایه ده‌توانێ دوو پێک هاته‌که‌ی دیکه له حاڵه‌تی وه‌ستان ڕزگار بکات و ئه‌وه به حه‌زفی (ی مضاف) ده‌کرێ و سه‌ر له نوێ وێنایه‌کی زیندوو و له حاڵی حه‌ڕه‌که‌ت دا داڕێژینه‌وه.
له کۆتایی دا ده‌ڵێم شێعری ئه‌رسه‌لان دنیایه‌که به‌رین و به‌رفره‌وان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که جوان و تازه‌ن و من ده‌ستم به هه‌موویان ڕاناگات.
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی