قین

خێر و شه‌ڕی ماچه‌کانه
تاپاڵ و وه‌رینی یازده‌ی سێپتامبه‌ر و
ته‌نینه‌وه‌ی تروکه پیت و بێ ده‌نگی؛
بوژان و حه‌یا سه‌گ نه‌یخوارد
شیوه‌نی گوێ پچڕکه‌ی فڕۆکه سپی و
درێشوکه‌ی ته‌نیایی و وه‌رز
قین
نه‌یخینکاند گڕ
نه‌یخینکاند هه‌ست
ته‌ح له‌و ڕاوێژه!
قامکیان جووت کردبوو؟!
سوور سوور ده‌تزانی
هه‌ڵچزانی ژان
هه‌ڵوه‌رین و
حه‌ز

 

هه‌رمان وه‌تمانی ــ 1386ی هه‌تاوی