مه‌رگ‌دۆسترین دره‌ختی دنیا
له حینجه‌ی په‌نجه‌ره‌وه
به‌سه‌ر ناسکترین گوڵه مه‌رگاوییه‌کانی ئه‌م هۆده‌دا
که بۆنی بێ ڕه‌حمانه‌ترین ڕۆژ
له په‌یکه‌ره‌ی شه‌قامی ئازادی
خوێن ده‌بارێنێ،
ته‌یارم که‌ن بۆ مه‌رگ
سه‌رکێشانه ڕهێڵه‌ی په‌ت
به کاتی بکوژترین خائینانی دره‌ختی سه‌رو
خنکێنه‌ره
له په‌رێشانترین چیرۆکه‌کانی قامچییه‌ک
تا دۆزه‌خی‌ترین په‌یامه‌کانی دڵۆپێک ڕه‌حم
مه‌رگ ئه‌شێ ئه‌فسانه‌یه‌ک بێ
که جیهانێک بڕیار ئه‌دا عاشقانه بالق ببێت
ئه‌به‌دییه‌ت له ژێر دره‌ختی گۆمان
سێبه‌ر ده‌نووسێته‌وه و
مه‌رگ نزیکترین بژیوانمان بێ
قامچییه‌ک له هه‌رچی درندانه‌ترین حه‌ڕفه
شرمێونه
ئاوێنه‌یه‌ک چڕژگرتووی مه‌ینه‌ته‌کانی سه‌بر و
من مه‌رگ‌دۆسترین دره‌ختی دنیا
وڵامم بده‌وه ئه‌ی مه‌رگ
له‌و ڕۆژانه‌ی ته‌نیا منم و
خۆشه‌ویستییه‌ک به‌دی ناکرێ
له‌و ساتانه‌ی ئه‌فسوونگه‌رێک خۆی دۆڕاندووه و
که‌شتییه‌ک له ئاپۆره‌ی شه‌قام له‌نگه‌ر ده‌گرێ
له‌و کاتانه‌ی شه‌قام ئیتر شه‌قام نییه و
خوێن جێ پێی ونه؛
له گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ک
خه‌ریکه مه‌رگ ده‌ڕوێ
من ده‌بمه سێبه‌ری نیگابان و
خوێن
حکایه‌تی ئیعترافی ڕۆژ و
قامچییه‌ک ده‌شیهێنێ
تا بۆنی بێڕه‌حمانه‌ترین ڕۆژ
له په‌یکه‌ره‌ی شه‌قامی ئازادی
خوێن ببارێنێ...
هه‌رمان وه‌تمانی
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی