وه‌رگێرانی شێعری گه‌روس عه‌بدولمه‌له‌کیان
گه‌رووس عه‌بدولمه‌له‌کیان

وه‌رگێڕان: هه‌رمان وه‌تمانی
1
تێپه‌ڕ بوو فڕۆکه[1]
فڕۆکه‌که تێپه‌ڕ بوو
ئاه
بۆمبه‌کان
به‌ر له پێڵاوه‌کان
گه‌یشتبوون
مناڵه‌که
قاچی نه‌بوو.
2
ئێستا
که هه‌ڵده‌ستی له خه‌و
بڕوا ناکه‌ی
کڕێوه‌ی ده‌کا له ژووره‌که‌ت
مه‌گه‌ر به‌رده‌وام "با" و بارانت ڕاسته‌وخو نه‌ده‌ویست؟
هه‌سته له خه‌و شاعیری ئه‌فغانی
له ژووره‌که‌ت به‌فر ده‌بارێ و
زستان
ئامێزت پێدا ده‌گرێ.
[۱۱۲1] هه‌ر ئه‌و فڕۆکانه‌ی که جارێک بۆمب و جارێکی دیکه خوارده‌مه‌نی و لیباسیان به سه‌ر خاکی ئه‌فغانستان‌دا ڕژاند.
+ نوشته شده در ساعت توسط ...
|
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی