وه‌رگێڕانی چیرۆکی دۆناڵد بارتێلمی
یه‌که‌م هه‌ڵه‌ی منداڵ

دۆناڵد بارتێلمی
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه بۆ کوردی: هه‌رمان وه‌تمانی
دۆناڵد بارتێلمی ""Donald Barthelme۱۹۳۱-۱۹۸۹ نووسه‌ری پۆست‌مۆدێڕنیستی ئه‌مریکی بوو. بارتێلمی وه‌ک باوکی چیرۆکه پۆست‌مۆدێڕنیسته‌کان ده‌ناسن. هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌ک هه‌واڵنێری ڕۆژنامه، سه‌رنووسه‌ری گۆڤار، به‌رپرسی مۆزه‌خانه و مامۆستای زانکۆ کاری کردووه. ئه‌و یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی به‌شی نووسه‌ری خه‌لاق له زانستگای هۆستۆن بوو.
دۆناڵد بارتێلمی ساڵی 1931ی زایینی له فیلادێلفیا له دایک بووه. دوو ساڵ دواتر بنه‌ماڵه‌که‌ی چوونه تێگزاس، له‌وێ باوکی بارتێلمی بۆته مامۆستای مێعماری له زانستگای هۆستۆن، هه‌ر له‌و زانستگایه بارتێلمی له به‌شی ڕۆژنامه‌وانی‌دا درێژه‌ی به خوێندن داوه. ئه‌و ساڵی 1953 ناردرا بۆ شه‌ری کۆریا و له‌وێ له ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌ڕته‌ش‌دا کاری ده‌کرد. پاشان که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مریکا خوێندنی له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانستگای هۆستۆن درێژه پێدا، به‌ڵام ساڵی 1957 بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستگایی وه‌رگرێ وازی له خوێندن هێنا.
ساڵی 1961 یه‌که‌مین چیرۆکی کورتی خۆی بڵاو کرده‌وه.بارتێلمی چوار جار زه‌ماوه‌ندی کردووه، له ژنی سیهه‌می خاوه‌ن کچێکه به ناوی "ئانی" له ژنی چواره‌می خاوه‌ن کچێکه به ناوی "کیت". دۆناڵد بارتێلمی ساڵی 1989 به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد. (سه‌رچاوه‌ی ژیاننامه و وێنه: ویکیپیدیای فارسی) وه‌رگێڕ: هه‌رمان
...........................................................................................................
دڕاندنی لاپه‌ڕه‌کانی کتێبه‌که‌ی، یه‌که‌م هه‌ڵه بوو که کچۆڵه‌که کردی. هه‌ربۆیه ئێمه ــ من و خێزانم ــ یاسایه‌کمان دانا که به‌رانبه‌ر به دڕاندنی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک له کتێب، مناڵ به ناچاری، چوار سه‌عات له ژووره‌که‌ی‌دا ته‌نیا بمێنێته‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر قه‌پات کرێ.
سه‌ره‌تا، ئه‌و ڕۆژه که کچۆڵه‌که لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌ی دڕاندبوو، یاساکه به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه به‌جێ هات، گه‌رچی گریان و قیژه‌کانی له پشت ده‌رگا مێشکی تێک داین. ئێمه ــ من و خێزانم ــ به‌ڵگه‌مان ئه‌وه بوو که ئه‌وه نرخێکه که ده‌بێ بیده‌ین، یان لانی‌که‌م، به‌شێک له‌و نرخه‌یه که ده‌بێ بیده‌ین. به‌ڵام دواتر، هه‌ر ئه‌و جۆره که منداڵ زیاتر به مست له ده‌رگاکه‌ی ده‌دا، ئه‌و بڕیاری دا دوو لاپه‌ڕه له کتێبه‌که‌ی له چرکه‌ساتێک‌دا بدڕێنێ. به‌م جۆره ده‌بوو هه‌شت سه‌عات له ژووره‌که‌ی‌دا زیندانی بێ و هه‌ر بۆیه قیژه و هات و هاواریشی دووبه‌رانبه‌ر ده‌بوو. کچۆڵه‌که پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ئاکاره‌ی ده‌کرد.
هه‌ر ئه‌و جۆره که ڕۆژه‌کان تێپه‌ڕ ده‌بوون، جارێکیان مناڵه‌که چوار لاپه‌ڕه له کتێبێکی دڕاندبوو و شازده سه‌عات به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه له ژووره‌که‌دا زیندانی بوو، خێزانم له حاڵێک‌دا که په‌رۆش بوو حه‌ولی دا به ئیما و ئاماژه، ناوبژیوانی بکا تا مناڵه‌که زیندانی نه‌کرێ؛ به‌ڵام من بڕوام وا بوو که ئه‌گه‌ر یاسایه‌کت دانا ده‌بێ له سه‌ری سوور بی و پێداگری له‌سه‌ر بکه‌ی، ده‌نا ئه‌وان ــ خێزانم و منداڵ ــ به‌هه‌ڵه سه‌رمه‌شقی ئه‌م کرده‌وه‌یه ده‌که‌ن.
مناڵ نزیک پازده یان شازده مانگ به‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتی کرد. زۆر جاران، دوای کوڵێک زیڕه زیڕ خه‌وی لێده‌که‌وت، که ئه‌مه جێی شوکر بوو. ژووره‌که‌ی زۆر جوان بوو، نزیک سه‌د بووکه‌ڵه‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌سپێکی داری بزێو و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به په‌موو ئاخنرابوون. زۆربه‌ی ئه‌م شتانه ئی ئه‌وه بوون که پێیان سه‌رقاڵ بی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، دیتوانی به پازێل خۆی سه‌رقاڵ بکا، که هه‌م کایه بوو، هه‌م عاقڵانه و باشتر که‌ڵکی له کات وه‌رده‌گرت. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، به‌داخه‌وه کاتێک که ده‌رکه‌مان ده‌کرده‌وه، ده‌ماندیت دیسان ئه‌وه په‌ڕی کتێبانی دڕاندووه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه، ته‌واو له ڕووی ئینسافه‌وه، سه‌عاتی جه‌ریمه‌مان به‌رانبه‌ری هه‌ر په‌ڕێک به کۆی گشتی زیاد ده‌کرد.
نێوی منداڵه‌که "بۆرێن دانسین" بوو. ئیمه ــ من و خێزانم ــ له‌تکه کاغه‌زمان له ڕه‌نگی شه‌ڕابی، سوور، سپی و شین ده‌دایه تاکوو سه‌رقاڵ بێ؛ ته‌نانه‌ت هه‌وڵمان دا فێری بکه‌ین چۆن ده‌کرێ به‌وان شتی کاغه‌زی ساز کا، به‌ڵام بێ فایده بوو.
کچۆڵه به ڕاستی فێڵه‌زان و زیره‌ک بوو. جارجاره که له ژووره‌که‌ی‌دا سه‌رمان ده‌دا ــ ئه‌و کاتانه‌ی جه‌ریمه‌ی نه‌بوو و له وێ نه‌بوو ــ کتێبه‌کانی سه‌ر عه‌رزی ژووره‌که‌ی که بڵاو ببوونه ده‌مانکردنه‌وه، سه‌ره‌تا که له ته‌نیشته‌وه چاوت لێ ده‌کرد، هیچت نه‌ده‌دیت. کتێب ئاسایی بوو و بارودۆخ به باشی ده‌هاته به چاو، که زیاتر سرنجت ده‌دایه پێتده‌زانی گۆشه‌ی هێندێک له په‌ڕه‌کان دڕاوه، بێ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌که هه‌ڵقه‌ندرابێ. ده‌کرا زۆر ڕاحه‌ت چاوپۆشی له‌م ڕووداوه بکرێ، به‌ڵام دیار بوو منداڵ، به ئانقه‌ست ویستوویه‌تی هه‌مووی ئه‌م ڕووداوه بێ‌بایه‌خ نیشان بدا، یان ته‌نانه‌ت خرابتر، ده‌مه‌لاسکه‌ی بکا. بڕیارم دا ژماره‌ی ئه‌م په‌ڕانه‌ش کۆ که‌مه‌وه و ته‌مبێیانه‌ی دیاریکراو به‌جێ بێنم. خێزانم کوتی له‌وانه‌یه ئێمه زۆرمان سه‌خت لێگرتبێ و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که منداڵ خۆبدۆڕێنێ و بڕوای به‌خۆی نه‌بێ. وه‌بیرم هێناوه که منداڵ ده‌بێ ته‌مه‌ن ڕابوێرێ و ژیان بکا، ناچاره له کۆمه‌ڵگادا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌ڵسوکه‌وت بکا، له کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له یاسا و ڕێسادا. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین شێوه‌ی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ یاسا و ڕیسا فێری ئه‌و بکه‌ین، هیچ کارێکمان بۆ نه‌کردووه. که‌سایه‌تی ئه‌ومان بنیات نه‌ناوه. هه‌ر ئه‌وه ده‌بێته هۆی گۆشه‌نشینی و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و له کۆمه‌ڵگا.
زۆرترین کات که منداڵ له ژووره‌که‌ی‌دا زیندانی بوو، هه‌شتاوهه‌شت سه‌عات بوو؛ ئه‌و ڕووداوه کاتێک کۆتایی پێهات که خێزانم به ده‌یله‌م، تای ده‌رگای له ئه‌نجامه‌ڕا ده‌رهێنا، له حاڵێک‌دا که منداڵ هێستا دوازده سه‌عات مانه‌وه له ژووره‌که‌یمان پێ قه‌رزدار بوو، چوون بیست و پێنج لاپه‌ڕه‌ی دڕاندبوو. من تای ده‌رگام خسته‌وه جێ و قفڵێکی دیکه‌م پێوه زیاد کرد تاکوو ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی بکرێته‌وه که کارتێکی موغناتیزی له که‌لێنی دابێ. کارتی موغناتیزیم له لای خۆم ڕاگرت.
به‌ڵام ده‌ڵێی گرفته‌کان چاره‌سه‌ر نابن. دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی جه‌ریمه‌که، کاتێک منداڵ له ژووره‌که‌ی هاته ده‌ر، وه‌ک گولله‌یه‌ک که له دۆزه‌خه‌وه ده‌رپه‌ڕێبێ، هه‌ڵات بۆ لای نزیکترین کتێب و ده‌ستی کرد به هه‌ڵقه‌ندنی لاپه‌ڕه‌کان. به شیوه‌ی مام‌ناوه‌ندی، له هه‌ر ده چرکه‌دا، سی و چوار لاپه‌ڕه له کتێب له سه‌ر عه‌رزی ژووره‌که ده‌که‌وت، له‌گه‌ڵ به‌رگی کتێبه‌که که کاتێک که‌وته سه‌ر عه‌رزی توانیم نێوه‌که‌ی بخوێنمه‌وه:"شه‌و خۆش مانگ".
دڵته‌نگ بووم، کاتێک ژماره‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌م حیساب کرد که منداڵ له ماوه‌ی پێنچ خوله‌ک‌دا دڕاندبووی، ده‌بوو پێنج مانگ و بیست ڕۆژ و چه‌ند ساعه‌ت له ژووره‌که‌ی‌دا زیندانی بێ. به‌م جۆره ڕه‌نگ و ڕووی نه‌ده‌ما و تا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌یده‌توانی بچێته پاڕک. به بڕوای من ئێمه، که‌م یان زۆر، له‌گه‌ڵ قه‌یرانێکی ئه‌خلاقی ڕووبه‌ڕوو بووین.
من به‌وه کۆتاییم به گرفته‌که هێنا که دڕاندنی کتێبه‌کان کارێکی دروست بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، کوتم دڕاندنی لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌کان له ڕابردووش‌دا کارێکی دروست بووه. بۆ باوک بوون هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه؛ ئه‌وه‌یکه بتوانی وه‌ختی خۆی، وه‌ک مۆره‌یه‌کی شه‌تڕه‌نج، بچییه ئێره و ئه‌وێ و هه‌ڵوێست بگۆڕی، به حه‌ڕه‌که‌تێکی زێڕین.
ئێستا ئێمه ــ من و منداڵ ــ به خۆشحاڵییه‌وه، شان به شانی یه‌کتر، له سه‌ر عه‌رزی ژووره‌که داده‌نیشین، لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌کان ده‌دڕێنین؛ جاری وایه، له شه‌قام که به رێگادا ده‌ڕۆیین، ته‌نیا بۆ بزه‌ی لێو، شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی ترۆمبێلێک به یارمه‌تی یه‌کتر وردوخاش ده‌که‌ین.
هه‌رمان وه‌تمانی له دایکبووی